4 هەتا کەی زەوی بگریێ و گیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟ لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەی ئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون، چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.»
خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون.
ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم، وات زانی منیش وەک تۆم. بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، جیهان داهێزرا و سیس بوو، گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.
لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد و دانیشتووانەکەی سزادران. لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان و خەڵکێکی کەم مایەوە.
دەیکەنە کاولگە، کاولگە شیوەن بۆ من دەگێڕێت. هەموو زەوی کاول دەبێت، چونکە کەس نییە گرنگی پێبدات.
«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و شارەکانی دادەڕزێن، بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن، هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە.
خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان، خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت، لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون. پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن و دەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن.
تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو، باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون،
لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت، ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت، لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە، بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.»
پێغەمبەرەکان بوون بە هاژەی با، وشەکە لەواندا نییە، ئەوەی گوتیان بەسەریان دەهێنرێت.»
پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن، کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن، گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە. بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە.
بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم، بەسەر لەوەڕگاکانی چۆڵەوانیدا دەلاوێنمەوە، چونکە ئەوان وێران بوون و کەس پێیدا تێناپەڕێت، دەنگی مێگەل نابیسترێت، باڵندەکانی ئاسمان ڕایانکرد، ئاژەڵەکان ڕۆیشتن.
ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت و ئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت، بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە، تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت.
ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن! مێگەلەکان بەڕەڵا بوون، چونکە لەوەڕگایان نییە، تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.
گوتی: «یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت، لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە، لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن، لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»
دەزانین هەموو بەدیهێنراوان هەتا ئێستا بەیەکەوە دەناڵێنن و ژانیان گرتووە.