10 زۆر شوان ڕەزەمێوەکەی من تێکدەدەن، کێڵگەکەی من پێپەست دەکەن. کێڵگە ئارەزووبەخشەکەی من دەکەنە چۆڵەوانییەکی کاول.
یەزدان دەست بە دادوەری دەکات، لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان: «ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا، تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.
لەبەر ئەوە میرانی پیرۆزگا گڵاو دەکەم و یاقوب دەدەمە قڕکردن و ئیسرائیلیش بۆ جنێوپێدان.
بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون، بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.
یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!»
مێرگەکانی ئاشتی لەناودەچن لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.
ئەو وەک بەچکە شێر لانەی خۆی بەجێدەهێڵێت، چونکە خاکەکە وێران دەبێت لەبەر شمشێری ستەمکار و لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.
ئەوەتا دەنێرم و هەموو خێڵەکانی باکوور کۆدەکەمەوە، هەروەها نەبوخودنەسری خزمەتکارم، پاشای بابل، جا دەیانهێنمە سەر ئەم خاکە و سەر دانیشتووانەکەی و سەر هەموو ئەو نەتەوانەی دەوروبەری. بە تەواوی قڕیان دەکەم، دەیانکەمە پەند و تانە و تەشەر و وێرانییەکی هەتاهەتایی.
«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم: «”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ، جوانترین میراتی نەتەوەکان!“ وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن و لە شوێنکەوتنی من لانادەن.
جا هەموو سەرکردەکانی پاشای بابل هاتن و لە دەروازەکەی ناوەڕاست دانیشتن: نێرگەلسەرئەچەری سمەگەری، نەبۆسەرسەخیم کە سەرۆکی دیوان بوو، نێرگەلسەرئەچەر کە سەرۆکی مۆغەکان بوو، لەگەڵ پاشماوەی سەرکردەکانی پاشای بابل.
شوانەکان بە مێگەلەکانیانەوە بۆ لای ئەو دێن، ڕەشماڵەکان لە دەوری هەڵدەدەن و هەرکەسە لە بەشی خۆی دەلەوەڕێنێ.»
بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم، بەسەر لەوەڕگاکانی چۆڵەوانیدا دەلاوێنمەوە، چونکە ئەوان وێران بوون و کەس پێیدا تێناپەڕێت، دەنگی مێگەل نابیسترێت، باڵندەکانی ئاسمان ڕایانکرد، ئاژەڵەکان ڕۆیشتن.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەسەر شوانەکانی ئیسرائیل پێشبینی بکە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر شوانەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی هەر خەریکی خۆیانن، ئایا نابێت شوانەکان مێگەل بلەوەڕێن؟
جا بەبێ شوان پەرتەوازە بوون و بە پەرتەوازەیی بە نێچیری هەموو ئاژەڵێکی کێوی بوون.
ئینجا گوێم لە فریشتەیەکی پیرۆز بوو قسەی دەکرد، فریشتەیەکی پیرۆزی دیکە بەوی دەگوت: «ڕووداوەکانی ئەم بینینە کەی دێنە دی؟ هەتا کەی قوربانی ڕۆژانە لەکاردەخەن؟ هەتا کەی یاخیبوون بەردەوام دەبێت لە کاولبوونی پیرۆزگا و پێشێلکردنی سوپا پیرۆزەکە؟»
بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»
ئەوەتان لە بیر بێت کە پێشوەخت نیگەرانی ئەوە مەبن کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن،
بەڵام واز لە حەوشەی پەرستگا بهێنە و مەیپێوە، چونکە بە ناجولەکەکان دراوە. ئەوان چل و دوو مانگ شاری پیرۆز پێشێل دەکەن.