زەبوورەکان 99 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. با گه‌لان بله‌رزن. له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان دانیشتووه. با زه‌وی بهه‌ژێت. 2 په‌روه‌ردگار مه‌زنه له سیهیۆن، به‌رزه و به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانه‌وه‌یه. 3 با سوپاسی ناوی مه‌زن و سامناكه‌ت بكه‌ن، پارسایه ئه‌و. 4 پاشا به‌هێزه. حه‌ز له دادپه‌روه‌ری ده‌كات. تۆ ڕاستوڕێكیت چه‌سپاند. ڕه‌وا و دادپه‌روه‌ری له‌نێو یاقوو تۆ دروستت كردووه. 5 په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه، له ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ن. پارسایه ئه‌و. 6 موشێ و هاڕون له‌نێو كاهینه‌كانی ئه‌ون. ساموئێل له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌ناوی ئه‌و ده‌پاڕێنه‌وه. له په‌روه‌ردگار پاڕانه‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه. 7 به ستوونی هه‌ور قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن. گه‌واهیه‌كانیان پاراست. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رزه‌ی پێی دان. 8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان، تۆ وه‌ڵامت دانه‌وه. خوداوه‌ندێكی لێبوورده بوویت و تۆڵه سێنه‌ر بوویت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان. 9 په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه. كڕنۆش بۆ چیای پارسا‌ی ببه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان پارسایه. |