زەبوورەکان 98 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهك 1 په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه. ده‌سته ڕاست و بازووی پارسا‌ی. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه. 2 په‌روه‌ردگار ڕزگاری خۆیی ڕاگه‌یاند. باشخوازیه‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌رخست. 3 میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی. 4 ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن. 5 به عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به عوود و ده‌نگی سروود. 6 به زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! 7 با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن. 8 با ڕووباره‌كان چه‌پڵه لێ بده‌ن و چیاكان پێكه‌وه په‌سنی بڵێن 9 له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی. |