Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 97 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 په‌روه‌ردگار حوكم ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت. دوورگه‌ زۆره‌كانیش شادمان بن.

2 هه‌ور و ته‌م له‌ ده‌وروپشتی ئه‌وه‌. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه‌.

3 ئاگر له‌ پێشیه‌وه‌یه‌، دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت.

4 بروسكه‌كانی جیهان ڕووناک ده‌كه‌نه‌وه‌. زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی.

5 چیاكان وه‌ک مۆم له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار تووانه‌وه‌. له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری هه‌موو زه‌وی.

6 ئاسمانان دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو گه‌لان شكۆمه‌ندی ئه‌ویان بینی.

7 بت په‌رستان شه‌رمه‌زار ده‌بن، ئه‌وانه‌ی شانازی به‌ بت ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.

8 سیهیۆن بیستی و شادمان بوو. كچانی ئیهوود دڵخۆش بوون به‌ حوكمه‌كانت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار.

9 چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رزی له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی. له‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كان زۆر به‌رزبوویته‌وه‌.

10 دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.

11 ڕووناكی بۆ خوداناسان چێنراوه‌. شادی بۆ دڵڕاسته‌كان.

12 ئه‌ی خوداناسان به‌ په‌روه‌ردگار شادبن. سوپاسی ناوه‌ پارساكه‌ی بكه‌ن.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan