Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 96 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن ئه‌ی هه‌موو زه‌وی.

2 په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ناوی پیرۆز بكه‌ن، ڕۆژ به‌ ڕۆژ موژده‌ی ڕزگاری ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن.

3 له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان شكۆمه‌ندی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن، له‌نێو هه‌موو گه‌لان كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی.

4 چونكه‌ په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسی زۆره‌. سامناكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌وه‌.

5 چونكه‌ هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی گه‌لان بتن، به‌ڵام په‌روه‌ردگار ئاسمانانی دروست كردووه‌.

6 شكۆ و سه‌ربه‌رزی له‌ به‌رده‌میدان. هێز و جوانی له‌ پارساگاكه‌یدان.

7 پێشكه‌شی بكه‌ن به‌ په‌روه‌ردگار ئه‌ی هه‌موو خێڵی گه‌لان، پێشكه‌شی بكه‌ن به‌ په‌روه‌ردگار هێز و شكۆمه‌ندی.

8 پێشكه‌شی بكه‌ن به‌ په‌روه‌ردگار شكۆمه‌ندی ناوی خۆی. دیاری بهێنن و وه‌رنه‌ نێو باره‌گاكه‌ی.

9 به‌ پارساییه‌كی ڕازاوه‌وه‌ كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی زه‌وی له‌ به‌رده‌می بله‌رزن.

10 له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بڵێن: “په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. جیهان جێكیره‌ و ناله‌قێت. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌دات”.

11 با ئاسمانان شادبێت و زه‌وی دڵخۆش بێت، با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی بجۆشێت.

12 با كێڵگه‌ و هه‌رچی تیایه‌تی شاگه‌شكه‌ بن. ئینجا هه‌موو دره‌خته‌كانی دارستان په‌سنی بڵێن.

13 له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه‌ هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan