زەبوورەکان 82 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی ئاسافه. 1 خودا له كۆڕی هێزه‌كان ڕاوه‌ستاوه. له‌نێو خوداوه‌نده‌كان دادوه‌ری ده‌كات. 2 “تا كه‌ی به سته‌م دادوه‌ری ده‌كه‌ن، لایه‌نگری به‌دكاران ده‌كه‌ن؟ سیلاه. 3 به‌رگری له لاواز و هه‌تیوان بكه‌ن. دادی هه‌ژار و كڵۆڵان بده‌ن. 4 فریای لاواز و نه‌داران بكه‌ون. له ده‌ست به‌دكاران ده‌ربازیان بكه‌ن. 5 نازانن و تێناگه‌ن. له تاریكی‌دا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن. 6 من وتم ئێوه خوداوه‌نده‌كانن. هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی خودای به‌رزن. 7 به‌ڵام وه‌ک ئاده‌میزاد ده‌مرن، وه‌ک یه‌كێک له سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌ون”. 8 خودایه هه‌سته. دادوه‌ریی زه‌وی بكه. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان میراتی تۆن. |