Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 77 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. ئاوازی یه‌دیتون. په‌سنیه‌كی ئاسافه‌.

1 ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ و هاوار ده‌كه‌م. ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌، گوێم لێ ده‌گرێت.

2 له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌م به‌دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێم. به‌ درێژایی شه‌و ده‌ست پان ده‌كه‌مه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی سڕبێت. گیانم نه‌وازش ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.

3 بیر له‌ خودا ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ناڵێنم. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحم ده‌بوورێته‌وه‌. سیلاه‌.

4 پێڵووی چاوه‌كانمت گرت. شپرزه‌ بووم. قسه‌م پێ‌ نه‌كرا.

5 بیر له‌ ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه‌. ساڵانی ڕابردوو.

6 شه‌وانه‌ له‌ دڵی خۆم بیر له‌ په‌سنیه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحی خۆم ده‌گه‌ڕێت:

7 “ئایا په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. چیتر لێمان ڕازی نابێت؟

8 ئایا میهره‌بانیه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ نه‌ماوه‌؟ ئایا به‌ڵێنه‌كانی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ دواییان هاتووه‌؟

9 ئایا خودا سۆزی له‌بیر كردووه‌؟ یان له‌ تووڕه‌یی به‌زه‌یی خۆی داخستووه‌؟” سیلاه‌.

10 ده‌ڵێم: “ئه‌مه‌ ده‌ردی منه‌: ده‌سته‌ ڕاستی هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه‌”.

11 كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار دێنمه‌وه‌ یادم. په‌رجوه‌كانی تۆم له‌بیره‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌یه‌.

12 له‌ هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌ و بیر له‌كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌.

13 خودایه‌ ڕێگات پارسایه‌. چ خوداوه‌ندێک وه‌ک خودا مه‌زنه‌؟

14 تۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌یت كه‌ په‌رجوت كردووه‌ و هێزی خۆت له‌نێو گه‌لان ده‌رخستووه‌.

15 به‌ بازووی خۆت گه‌لی خۆت كڕییه‌وه‌. ڕۆڵه‌كانی یاقوو و یۆسپ. سیلاه‌.

16 خودایه‌ كه‌ ئاوه‌كان تۆیان بینی، كه‌ ئاوه‌كان تۆیان بینی ترسان. قووڵاییه‌كانیش هه‌ژان.

17 هه‌وره‌كان ئاویان ڕشت و هه‌وره‌تریشقه‌كان ده‌نگیان دایه‌وه‌. هه‌روه‌ها تیره‌كانت بریسكانه‌وه‌.

18 گرمه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌ی تۆ له‌ گه‌رده‌لوول. بروسكه‌كان دونیای ڕووناک كرده‌وه‌. زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا.

19 ڕێگات به‌ نێو ده‌ریادایه‌. ڕێچكه‌كانت به‌ نێو ئاوه‌ زۆره‌كانه‌، شوێن پێیه‌كانت نه‌زانران.

20 له‌سه‌ر ده‌ستی موشێ و هاڕون. وه‌ک مێگه‌له‌ مه‌ڕ ڕێنمایی گه‌لی خۆت كرد.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan