Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 76 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. به‌ ئامێره‌ ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی ستایشه‌. هی ئاسافه‌

1 له‌ ئیهوود دا خودا ناسراوه‌. له‌ ئیسڕائیلدا ناوی مه‌زنه‌.

2 كه‌پری له‌ شالیمه‌، هه‌واری له‌ سیهیۆنه‌.

3 له‌وێ‌ تیره‌ گڕداره‌كان و قه‌ڵغان و شمشێر و جه‌نگه‌كانی تێكشكاند. سیلاه‌.

4 تۆ ڕه‌وشه‌نی، له‌ چیای جه‌رده‌كان به‌هێزتری.

5 دڵپته‌وه‌كان ماڵیان به‌ تاڵان چوو. خه‌وی خۆیان خه‌وتن، هیچ جه‌نگاوه‌رێک نه‌یتوانی ده‌ست بكاته‌وه‌.

6 ئه‌ی خودای یاقوو به‌ سه‌رزه‌نشتی تۆ، ئه‌سپ و سوار پێكه‌وه‌ كه‌وتنه‌ خه‌وێكی قووڵه‌وه‌.

7 تۆ خۆت به‌سامیت. كێ‌ له‌ به‌رده‌مت ڕاده‌وه‌ستێت، له‌ كاتی تووڕه‌ییت؟

8 له‌ ئاسمانه‌وه‌ حوكمت بیسترا. زه‌وی ترسا و كپ بوو.

9 به‌ هه‌ستانی خودا بۆ دادوه‌ری، بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو دڵنه‌رمه‌كانی زه‌وی. سیلاه‌.

10 چونكه‌ تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه‌ به‌ ناوقه‌دته‌وه‌ ده‌به‌ستیت.

11 نه‌زر بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان بكه‌ن و به‌جێی بهێنن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌وری دان. دیاری پێشكه‌ش به‌ سامناک بكه‌ن.

12 ئه‌وه‌ی ڕووحی سه‌رۆكه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نێت. سامناكه‌ بۆ پاشاكانی سه‌ر زه‌وی.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan