Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 64 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.

1 خودایه‌ گوێ له‌ ده‌نگی سكاڵام بگره‌. ژیانم له‌ مه‌ترسی دوژمنانم بپارێزه‌.

2 له‌ پیلانی به‌دكاران بمشاره‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵی تاوانباران.

3 كه‌ زمانیان وه‌ک شمشێر تیژ كردووه‌. وشه‌ تاڵه‌كانیان وه‌ک تیری هاوێژراوه‌.

4 تا له‌ بۆسه‌كانیانه‌وه‌ كه‌سی بێتاوانی پێ‌ بپێكن، له‌ناكاو ده‌یپێكن و ناترسن.

5 بۆ كاری خراپه‌ هانی یه‌كتر ده‌ده‌ن. ده‌رباره‌ی شاردنه‌وه‌ی داوه‌كانیان ده‌دوێن، ده‌ڵێن: “كێ‌ ده‌مانبینێت؟”

6 ته‌گبیر بۆ تاوان ده‌كه‌ن، پیلانێكی ته‌واویان داناوه‌. دڵ و ده‌روونی مرۆڤ قووڵه‌.

7 به‌ڵام خودا تیریان تێده‌گرێت، له‌ناكاو لێیان ده‌دات.

8 زمان درێژییان ده‌بێته‌ هۆی كه‌وتنیان، هه‌ر كه‌سێ‌ كه‌ ده‌یانبینێت سه‌ری باده‌دات.

9 هه‌موو مرۆڤ ده‌ترسن، كاری خودا ڕاده‌گه‌یه‌نن و بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ كردی.

10 خوداناسان به‌ په‌روه‌ردگار دڵخۆشن و په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و، هه‌موو دڵڕاستان شادمانن.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan