زەبوورەکان 63 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده كاتێ له ده‌شتی ئیهوود بوو. 1 خودایه، تۆ خوداوه‌ندی منی، به په‌رۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیه، جه‌سته‌م شه‌یدای تۆیه، له زه‌ویێكی وشک و ڕه‌ق و بێ ئاو. 2 له پارساگاكه‌دا سه‌یرم كردوویت و هێز و شكۆمه‌ندی تۆم بینیوه. 3 چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت له ژیان باشتره، لێوه‌كانم ستایشت ده‌كه‌ن. 4 به درێژایی ژیانم پیرۆزت ده‌كه‌م. به ناوی تۆوه ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. 5 گیانم تێر ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به دونگ و چه‌وری، به لێوی شادمانه‌وه ده‌مم ستایشت ده‌كات. 6 له‌نێو نوێنه‌كه‌م یادی تۆ ده‌كه‌م، به درێژایی شه‌و بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه. 7 چونكه تۆ هاریكارم بوویت، له‌ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت شادمان ده‌بم. 8 گیانم به تۆوه لكاوه، ده‌سته ڕاستی تۆ پشتم ده‌گرێت. 9 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ كوشتنی من ده‌گه‌ڕێن له‌ناوده‌چن، به‌ره‌و ناخی زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه. 10 ئه‌وانه به ده‌می شمشێر ده‌سپێردرێن و ده‌بن به خۆراكی چه‌قه‌ڵ. 11 به‌ڵام پاشا به خودا دڵخۆش ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوێندی پێ ده‌خۆن شانازی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌می درۆزنان ده‌داخرێت. |