زەبوورەکان 60 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر “سه‌وسه‌نی په‌یمان”. پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده بۆ فێركردن. كاتی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ ئارامییه‌كانی دوو ڕووبار و ئارامییه‌كانی چۆڤا، جا یۆئاب گه‌ڕایه‌وه و له دۆڵی خوێ دوازده هه‌زاری له ئه‌دۆمییه‌كان كوشت. 1 خودایه، ئێمه‌ت ڕه‌ت كرده‌وه و ئێمه‌ت شكانده‌وه، تۆ تووڕه بووی، ئێستا بمانگه‌ڕێنه‌وه. 2 تۆ زه‌ویت له‌رزانده‌وه و شه‌قت كرد، شكاوییهكانی چاک بكه‌وه، چونكه ده‌له‌رزێته‌وه. 3 ته‌نگانه‌ت نیشانی گه‌له‌كه‌ت دا. مه‌یی سه‌رگه‌ردانیت پێمان نۆشی. 4 به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له دڵ دایه، ئاڵات هه‌ڵكرد، تا بۆ ڕه‌وا بشه‌كێته‌وه. سیلاه. 5 به ده‌سته ڕاستت ده‌ربازمان بكه و یارمه‌تیمان بده، تا خۆشه‌ویستانت ده‌رباز بن. 6 خودا له پارساگاكه‌ی خۆیه‌وه فه‌رموویه‌تی: “به هاواری خۆشییه‌وه شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم. 7 گلعاد هی منه، مه‌نه‌شێش هی منه. ئه‌پڕایم كڵاوی منه، ئیهوود داری ده‌سه‌ڵاتی منه. 8 مۆئاب ده‌ستشۆرمه، سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه سه‌ر ئه‌دۆم، له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”. 9 كێیه ده‌مباته شاری شوورابه‌ند؟ كێیه پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟ 10 مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه، كه ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟ 11 یارمه‌تیمان بده به ته‌نگانه‌دا، چونكه ڕزگاری له مرۆڤه‌وه ناڕه‌وایه. 12 له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات. |