Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 56 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانی: “كۆتری لاڵ نێوان بێگانه‌كان”. پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده‌ كاتێ فه‌له‌ستییه‌كان له‌ گه‌ت گرتیان.

1 خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ مرۆڤ ڕاوم ده‌نێن، به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ دژی من ده‌جه‌نگن.

2 دوژمنانم به‌ درێژایی ڕۆژ ڕاوم ده‌نێن، چونكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌.

3 كاتێ ترسم لێده‌نیشێت، من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم.

4 به‌ خودا، كه‌ شانازی به‌ فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به‌ خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟

5 به‌ درێژایی ڕۆژ ده‌ستكاریی قسه‌كانم ده‌كه‌ن، هه‌میشه‌ پیلان بۆ خراپه‌م ده‌گێڕن.

6 گیروگرفت ده‌نێنه‌وه‌، خۆیان مات ده‌كه‌ن، چاویان له‌ هه‌نگاوه‌كانمه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكدا بمكوژن.

7 له‌ پێناوی تاوانیان سزایان بده‌، خودایه‌، به‌ تووڕه‌یی خۆت گه‌لان ژێر بخه‌.

8 خۆت ئاگاداری سه‌رگه‌ردانی منی، فرمێسكه‌كانم بخه‌ره‌ مه‌شكه‌ی خۆته‌وه. ئایا ئه‌وان له‌ سیپاری تۆدا نین؟

9 له‌و ڕۆژه‌ی هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش ده‌كشێنه‌وه‌. به‌مه‌ ده‌زانم كه‌ خودا له‌گه‌ڵمه‌.

10 به‌ خودا، كه‌ شانازی به‌ فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به‌ په‌روه‌ردگار، كه‌ شانازی به‌ فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م.

11 به‌ خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟

12 خودایه‌، نه‌زره‌كانی خۆم بۆ تۆ به‌جێ ده‌هێنم‌، قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌م،

13 چونكه‌ تۆ له‌ مه‌رگ فریای گیانم كه‌وتی، پێیه‌كانم له‌ خلیسكان، تا له‌ به‌رده‌م خودا ڕێ بكه‌م، له‌ ڕووناكی ژیان.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan