زەبوورەکان 42 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. هۆنراوه‌یه‌كی كوڕانی قۆڕه‌حه 1 چۆن ئاسک به په‌رۆشه بۆ ئاوی ڕووبار، گیانی منیش به په‌رۆشه بۆ تۆ، خودایه. 2 گیانم تینووی خودایه، خوداوه‌ندی زیندوو. كه‌ی بێم و ڕووبه‌ڕووی خودا ببم؟ 3 شه‌و و ڕۆژ فرمێسكه‌كانم بوون به خۆراكم، له كاتێكدا هه‌موو ڕۆژێک پێم ووترا: “كوا خوداكه‌ت؟”. 4 هه‌ناوم ده‌توێته‌وه ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان. 5 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه. 6 خودایه، گیانم غه‌مباره له ناخم، بۆیه یادت ده‌كه‌مه‌وه له زه‌ویی یوردنه‌نه‌وه، له چیاكانی حه‌رمۆنه‌وه، له كێوی میچعاره‌وه. 7 قووڵایی بانگی قووڵایی ده‌كات، به ده‌م خوڕه‌ی تاڤگه‌كانته‌وه، هه‌موو شه‌پۆله‌كانت و ته‌وژمه‌كانت به‌سه‌رمدا كه‌وتوون. 8 به ڕۆژ په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات، به شه‌ویش ستایشی ئه‌و له لای منه، نوێژێكه بۆ خودای ژیانم. 9 خودا، كه تاشه‌به‌ری منه، پێی ده‌ڵێم: “بۆچی له یادت كردم؟ بۆچی به خه‌مه‌وه بچه‌وسێمه‌وه به ده‌ست دوژمنانم؟” 10 به تێكشكانی ئێسقانه‌كانم ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن، به درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: “كوا خوداكه‌ت؟” 11 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه. |