زەبوورەکان 32 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهۆنراوهیهكی داویده. 1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌خشراون و گوناهه‌كانی داپۆشراون. 2 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له ڕووحه‌كه‌ی بێ فێڵه. 3 كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه، له ناڵینم به درێژایی ڕۆژ. 4 چونكه شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه. 5 ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به تاوانه‌كانم” تۆش له تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه. 6 بۆیه با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه. كه لافاو هه‌ستا، نایگاتێ. 7 تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له ته‌نگانه ده‌مپارێزی و به په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه. 8 “فێرت ده‌كه‌م و ئه‌و ڕێگایه‌ت نیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێت پێیدا بڕۆیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م. چاوم له‌سه‌رته. 9 وه‌ک ئه‌سپ و هێستر مه‌بن كه هیچ تێناگه‌ن. به‌ڵكو ده‌بێت لغاوی له‌ده‌م بكرێت و جڵه‌وی ڕابكێشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێت نزیک ببێته‌وه”. 10 به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات. 11 شادبن به په‌روه‌ردگار و دڵخۆشبن ئه‌ی سه‌رڕاسته‌كان، ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌ی هه‌موو دڵڕاسته‌كان. |