زەبوورەکان 2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه؟ 2 پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان: 3 “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه و زنجیره‌كانیان له خۆمان فرێ بده‌ین”. 4 دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات. 5 ئینجا به تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت: 6 “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”. 7 من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت. 8 داوام لێ بكه، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به موڵكی تۆ. 9 به گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”. 10 جا ئه‌ی پاشایان، ئاقڵ بن. فه‌رمانڕه‌وایانی زه‌وی، ڕێزدار بن. 11 به ترسه‌وه په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به له‌رزه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن. 12 ڕۆڵه‌كه ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه ببێت و له ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن. |