زەبوورەکان 15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له پارساگای تۆ نیشته‌جێ ده‌بێت؟ كێ له‌سه‌ر كێوی پارسا‌ی تۆ ده‌ژیێت؟ 2 ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له دڵه‌وه به ڕاستگۆیی قسه ده‌كات و 3 به زمانی بوختان ناكات، كه خراپه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات، 4 كه به سووكییه‌وه ده‌ڕوانێته خراپه‌كاران و ڕێز له‌وانه ده‌نێت كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه. سوێندی خۆی به‌جێ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی زیانیش بۆی. 5 زیوه‌كه‌ی به سوود نادات و به‌رتیل له بێ‌تاوان وه‌رناگرێ. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بكات، تاهه‌تایه جێله‌ق نابێت. |