زەبوورەکان 146 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 هه‌لیلویا. ئه‌ی گیانی من ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. 2 تا له ژیاندام ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، تا ماوم په‌سنی بۆ خودای خۆم ده‌ڵێم. 3 پشت به سه‌رۆكه‌كان مه‌به‌ستن، به ئاده‌میزاد كه ڕزگاری له لای نییه. 4 كه ڕووحی ده‌رچوو، بۆ گڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له هه‌مان ڕۆژدا نه‌خشه‌كانی ده‌سڕێته‌وه. 5 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوداوه‌ندی یاقوو یارمه‌تیده‌ری بێت و هیوای به په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندی خۆی بێت، 6 دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو شتێک كه تیایاندایه. ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست ده‌مێنێته‌وه. 7 دادپه‌روه‌ری بۆ سته‌ملێكراوان به‌ڕێوه ده‌بات، نان ده‌داته برسییه‌كان. په‌روه‌ردگار دیله‌كان ئازاد ده‌كات. 8 په‌روه‌ردگار چاوی نابینا‌كان ده‌كاته‌وه. په‌روه‌ردگار كه‌سه چه‌ماوه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه. په‌روه‌ردگار خوداناسانی خۆش ده‌وێت. 9 په‌روه‌ردگار نامۆكان ده‌پارێزێت. یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران چه‌وت ده‌كات. 10 په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه پاشایه‌تی ده‌كات. ئه‌ی سیهیۆن، ئه‌و خوداوه‌ندی تۆیه نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. هه‌لیلویا. |