Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 143 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیه‌كی داویده‌.

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، نوێژم ببیسته‌، گوێ‌ له‌ پاڕانه‌وه‌م بگره‌. به‌ سه‌رڕاستی و دادپه‌روه‌ریی خۆت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌.

2 له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت مه‌كه‌وه‌ دادگایی، چونكه‌ كه‌س نییه‌ له‌ به‌رده‌م تۆ بێتاوان ده‌ربچێت.

3 چونكه‌ دوژمن ڕاوی گیانم ده‌نێت. ژیانمی به‌ره‌و زه‌وی پێپه‌ست كردووه‌. له‌نێو تاریكی داینیشاندووم وه‌ک ئه‌وانه‌ی ده‌مێكه‌ مردوون.

4 ڕووحم بێ ووره‌ ده‌بێت. له‌ ناخمدا دڵم ده‌به‌سترێت.

5 ڕۆژگاری كۆن دێته‌وه‌ یادم. له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ كرده‌وه‌كانی ده‌ستت.

6 ده‌ستم بۆ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌، گیانم بۆ تۆ وه‌ک زه‌ویێكی تینووه‌. سیلاه‌.

7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. ڕووحم له‌ناوده‌چێت. ڕووی خۆتم لێ‌ مه‌شاره‌وه‌، ئه‌گینا له‌وانه‌ ده‌چم كه‌ شۆڕده‌بنه‌وه‌ نێو گۆڕ.

8 با به‌یانیان گوێم له‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت بێت، چونكه‌ من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم. ئه‌و ڕێگایه‌م پێ بناسێنه‌ كه‌ ده‌یگرمه‌به‌ر، چونكه‌ گیانم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌.

9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ دوژمنه‌كانم ده‌ربازم بكه‌. هانا بۆ تۆ ده‌هێنم.

10 فێرم بكه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیت بكه‌م، چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی. ڕووحه‌ چاكه‌كه‌ت ڕێنماییم ده‌كات له‌ زه‌وییه‌كی ڕاست.

11 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر ناوی خۆت بمژیێنه‌وه‌. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت گیانم له‌ ته‌نگانه‌ ده‌ربهێنه‌،

12 به‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت دوژمنانم ڕیشه‌كێش بكه‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ناوببه‌ كه‌ ته‌نگم پێ هه‌ڵده‌چنن، چونكه‌ من به‌نده‌ی تۆم.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan