زەبوورەکان 141 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هاوارم بۆ تۆ كرد. خێرابه بۆ لام. گوێ له ده‌نگم بگره كه هاوارت بۆ ده‌كه‌م. 2 با نوێژم وه‌ک بخوور له به‌رده‌مت ڕاوه‌ستێت. ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌م وه‌ک قوربانیی ئێواره بێت. 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاسه‌وانێک دانێ بۆ ده‌مم. ده‌رگای لێوه‌كانم بپارێزه. 4 دڵم به لای خراپه‌دا مه‌به، نه‌وه‌ک خۆم به كرده‌وه‌ی به‌د خه‌ریک بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دكاری ده‌كه‌ن. له شته خۆشه‌كانی ئه‌وان ناخۆم. 5 با خوداناسێک لێم بدات، ئه‌وه میهره‌بانیه، با سه‌رزه‌نشتم بكات، ئه‌وه وه‌ک ڕۆنی بۆنخۆشی سه‌ره. سه‌رم لاریی نییه. چونكه هێشتا نوێژه‌كانم دژی خراپه‌كانیانه. 6 كه دادوه‌رانیان له تاشه‌به‌رده‌وه فڕێده‌درێنه خواره‌وه، ئه‌وسا گوێ له قسه‌م ده‌گرن چونكه شیرینه. 7 وه‌ک كێڵان و شه‌قكردنی زه‌وی، ئاوا ئێسقانه‌كانیان له ده‌م دۆڵی بێ‌بن په‌رت ده‌كرێن. 8 چونكه چاوه‌كانم ئاراسته‌ی تۆن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست. په‌نا دێنمه به‌ر تۆ. با گیانم نه‌فه‌وتێت. 9 بمپارێزه له‌و داوه‌ی بۆیان ناومه‌ته‌وه. له ته‌ڵه‌ی به‌دكاران. 10 با به‌دكاران بكه‌ونه تۆڕی خۆیانه‌وه. ته‌نیا من بپه‌ڕمه‌وه. |