زەبوورەکان 14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده. 1 نه‌زان له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: “خودا نییه” ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن و كرده‌وه‌كانیان گڵاوه، كه‌س نییه چاكه بكات. 2 په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات، تا بزانێت: ئایا كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت و به‌دوای خودا بگه‌ڕێت؟ 3 هه‌موو پێكه‌وه ڕوویان وه‌رگێڕا، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. 4 ئایا گوناهباران نازانن، ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و له په‌روه‌ردگار ناپاڕانه‌وه؟ 5 له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، چونكه خودا له‌نێو كۆڕی خوداناسان ئاماده‌یه. 6 سووكایه‌تی به بۆچوونی هه‌ژار ده‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار په‌ناگای ئه‌وه. 7 با ڕزگاریی ئیسڕائیل له سیهیۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت. كاتێ په‌روه‌ردگار گه‌له‌كه‌ی خۆی له ڕاپێچكراوی ده‌گێڕێته‌وه، یاقوو شاد و ئیسڕائیل دڵخۆش ده‌بێت. |