Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 127 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان. هی شلیمونه‌.

1 ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار خانووه‌كه‌ دروست نه‌كات. بیناسازه‌كان بێ هووده‌ خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار شاره‌كه‌ چاودێری نه‌كات. پاسه‌وان بێ هووده‌ ئێشک ده‌گرێت.

2 بێ هووده‌یه‌ زوو هه‌ستان و دره‌نگ دانیشتن، خواردنی نانی ڕه‌نجكێشی. چونكه‌ خه‌و به‌ خۆشه‌ویستانی خۆی ده‌به‌خشێت.

3 ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كان میراتن له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌. پاداشتی به‌ری سكن.

4 وه‌ک تیری ده‌ستی پاڵه‌وان، ئاوان كوڕانی مرۆڤی گه‌نج.

5 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تیردانی خۆی له‌وان پڕ كردووه‌. شه‌رمه‌زار نابێت كه‌ له‌ ده‌روازه‌دا له‌گه‌ڵ دوژمنان ده‌كه‌وێته‌ ده‌مه‌قاڵێ‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan