زەبوورەکان 126 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیی كه‌ژاوه‌كان. 1 كه په‌روه‌ردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گێڕایه‌وه، وه‌ک خه‌ون دیتوومان لێهات. 2 ئه‌و كاته ده‌ممان پڕ پێكه‌نین و زمانمان پڕ په‌سنی بوو. ئه‌وسا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان وتیان: “په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كرد”. 3 په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ كردین. شادمانی كردین. 4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕاپێچه‌كه‌مان بگێڕه‌وه. وه‌ک جۆگه‌كانی باشوور. 5 ئه‌وانه‌ی به فرمێسک ده‌چێنن، به شادمانیه‌وه دروێنه ده‌كه‌ن. 6 ئه‌وه‌ی به گریانه‌وه ده‌ڕوات و تۆوی بۆ چاندن باركردووه. به په‌سنیه‌وه دێته‌وه و چه‌پكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باركردووه. |