زەبوورەکان 124 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیبهسنیی كه‌ژاوه‌كان. هی داویده. 1 “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه”. با ئێستا ئیسڕائیل بڵێت: 2 “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه. كاتێ خه‌ڵک لێمان هه‌ستان، 3 ئه‌وا به زیندوویی قووتیان ده‌داین، كاتێ قینیان له دژمان جۆشا. 4 ئه‌وا لافاو ڕایده‌ماڵین. لێشاو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی. 5 ئه‌وا ئاوی هه‌ڵچوو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی”. 6 پیرۆزه په‌روه‌ردگار. كه ئێمه‌ی نه‌كرده نێچیری به‌ر كه‌ڵبه‌یان. 7 گیانمان وه‌ک چۆله‌كه له داوی ڕاوچیه‌كان ده‌رباز بوو. داوه‌كه پسا و ئێمه ده‌ربازبووین. 8 هانامان به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی. |