زەبوورەکان 123 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیبهسنیی كه‌ژاوه‌كان. 1 چاوم بۆ تۆ هه‌ڵبڕی. تۆ ئه‌ی دانیشتوو له ئاسمانان. 2 ئه‌وه‌تا وه‌ک چۆن به‌نده‌كان چاویان له ده‌ست گه‌وره‌كه‌یانه، وه‌ک چۆن كه‌نیزه چاوی له ده‌ست خاتوونه‌كه‌یه‌تی، ئاواش ئێمه چاومان له ده‌ستی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. تا له‌گه‌ڵمان میهره‌بان بێت. 3 له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به په‌روه‌ردگار، له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به، چونكه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له سووكایه‌تی تێربووین. 4 گیانمان زۆر تێر بووه، له گاڵته‌ی بێ خه‌مه‌كان، له سووكایه‌تیی لووتبه‌رزه‌كان. |