زەبوورەکان 122 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیبهسنیی كه‌ژاوه‌كان. هی داویده. 1 شادمان بووم به وانه‌ی پێیان وتم: “با بچینه ماڵی په‌روه‌ردگار”. 2 ئه‌ی یروشلایم، پێیه‌كانمان له ده‌روازه‌كانت ڕاده‌وه‌ستن. 3 یروشلایم بنیادنراوه وه‌ک شارێكی یه‌كگرتوو. 4 له‌وێ خێڵه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، هۆزه‌كانی په‌روه‌ردگار، وه‌ک گه‌واهی بۆ ئیسڕائیل، تا ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. 5 چونكه ته‌خته‌كان له‌وێ بۆ دادوه‌ری داده‌نرێت. ته‌خته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی داوید. 6 داوای ئاشتی بكه‌ن بۆ یروشلایم: “با ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆش ده‌وێت ئاسووده بن. 7 با ئاشتی له قوللـه‌كانت بێت و حه‌سانه‌وه له كۆشكه‌كانت”. 8 له پێناوی برا و هاوڕێكانم ده‌ڵێم: “ئاشتیت تێدابێت”. 9 له پێناوی ماڵی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، به‌دوای چاكه‌ی تۆدا ده‌گه‌ڕێم. |