Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 121 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.

1 چاو به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵده‌بڕم، كه‌ یارمه‌تیم له‌وێوه‌ دێت!

2 یارمه‌تی من له‌ لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.

3 لێ‌ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت. ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت.

4 ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌پارێزێت، خه‌واڵوو نابێت و نانوێت.

5 په‌روه‌ردگار پارێزگاری تۆیه‌، په‌روه‌ردگار سێبه‌ری تۆیه‌، له‌ ده‌سته‌ ڕاستت.

6 نه‌ خۆر به‌ ڕۆژ لێت ده‌دات، نه‌ مانگ به‌ شه‌و.

7 په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌تپارێزێت. گیانت ده‌پارێزێت.

8 په‌روه‌ردگار پارێزگاری هاتووچۆت ده‌كات، له‌ ئێستاوه‌ و تاهه‌تایه‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan