Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 115 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 بۆ ئێمه‌ نا، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆ ئێمه‌ نا، به‌ڵكو بۆ ناوی خۆت شكۆ ببه‌خشه‌. له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت. له‌به‌ر سه‌رڕاستییه‌كه‌ت.

2 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا خوداوه‌ندیان له‌كوێیه‌؟”

3 خوداوه‌ندمان له‌ ئاسمانه‌. هه‌رچی حه‌ز بكات، ده‌یكات.

4 بته‌كانیان زیو و زێڕه‌. ده‌ستكردی مرۆڤه‌.

5 ده‌میان هه‌یه‌ و قسه‌ ناكه‌ن. چاویان هه‌یه‌ و نابینن.

6 گوێیان هه‌یه‌ و نابیستن. لووتیان هه‌یه‌ و بۆن ناكه‌ن.

7 ده‌ستیان هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌ست له‌ هیچ ناده‌ن. پێیان هه‌یه‌ و ڕێ ناكه‌ن. ده‌نگ له‌ گه‌روویان نایه‌ته‌ده‌ر.

8 دروستكه‌ره‌كانیان وه‌ک ئه‌وانن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ پشتیان پێ ده‌به‌ستن.

9 ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه‌.

10 ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون. پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه‌.

11 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له‌ دڵدایه‌. پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه‌.

12 په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی له‌بیره‌ و داڕشتمان ده‌كات. داڕشت به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل ده‌به‌خشێت. داڕشت به‌ بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ده‌به‌خشێت.

13 داڕشت به‌وانه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌. بچووک و گه‌وره‌ش.

14 با په‌روه‌ردگار هه‌ر زیادتان بكات. ئێوه‌ و ڕۆڵه‌كانتان.

15 با ئێوه‌ به‌ په‌روه‌ردگار داڕشت بن، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.

16 ئاسمانان ئاسمانانی په‌روه‌ردگاره‌، به‌ڵام زه‌ویی به‌ ئاده‌میزاد به‌خشیوه‌.

17 نه‌ مردووان ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. نه‌ ئه‌وانه‌ی شۆڕده‌بنه‌وه‌ نێو خاكی بێده‌نگی.

18 به‌ڵام ئێمه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین، له‌ ئێستاوه‌ و تاهه‌تایه‌. هه‌لیلویا.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan