Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 111 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 هه‌لیلویا. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له‌ كۆڕی سه‌رڕاستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان.

2 كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار مه‌زنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه‌ خۆشی لێ ده‌بینن.

3 به‌رز و شكۆمه‌نده‌ كرده‌وه‌كانی، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێت.

4 وایكردووه‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه‌. په‌روه‌ردگار به‌سۆز ومیهره‌بانه‌.

5 خواردن ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. هه‌میشه‌ په‌یمانی خۆیی له‌بیره‌.

6 هێزی كرده‌وه‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه‌، به‌وه‌ی كه‌ میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون.

7 كرده‌وه‌كانی ده‌ستی سه‌رڕاستی و ڕه‌وایه‌. هه‌موو ڕاسپارده‌كانی جێی متمانه‌ن.

8 تاهه‌تایه‌ جێگیرن، به‌ ڕه‌وا و ڕاسته‌ڕێ دروست كراون.

9 كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد. فه‌رمانی تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه‌. پارسا و سامناكه‌ ناوی.

10 سه‌ری دانایی ترسی په‌روه‌ردگاره‌. تێگه‌یشتنێكی باشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن. ستایشه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ماوه‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan