زەبوورەکان 101 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده. 1 گۆرانی له‌سه‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت و دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێم، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی بۆ تۆ ده‌ڵێم. 2 له ڕێگای ته‌واوی وریا ده‌بمه‌وه، كه‌ی دێیت بۆ لام؟ به دڵێكی ته‌واوه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌م. له‌نێو ماڵی خۆم. 3 شتی خراپ له‌به‌ر چاوم دانانێم. ڕقم له كاری یاخیبووانه. به منه‌وه نانووسێت. 4 دڵی چه‌وت و چێڵ له من دوور ده‌بێت. په‌یوه‌ندیم به به‌دكارییه‌وه نابێت. 5 ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه غه‌یبه‌تی نزیكه‌كه‌ی بكات. ده‌مكوتی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له فیز به‌رگه ناگرم. 6 چاوم له سه‌رڕاستانی زه‌وییه. تا له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم. ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه و خزمه‌تم ده‌كه‌ن. 7 ئه‌وه‌ی به فێڵ ئیش بكات، له ماڵی من دانانیشێت. ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت. 8 به‌یانیان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی ده‌مكوت ده‌كه‌م. له شاری په‌روه‌ردگاردا دوایان ده‌بڕێته‌وه. هه‌موو تاوانباران. |