زەبوورەکان 1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت. 2 به‌ڵكو به ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده، شه‌و و ڕۆژ له ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه. 3 وه‌ک دره‌ختێكه كه له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. 4 به‌ڵام به‌دكاران وانین، به‌ڵكو وه‌ک كا وان كه با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه. 5 بۆیه نه به‌دكاران له دادوه‌ری ده‌وه‌ستن، نه گوناهبارانیش له كۆڕی خوداناسان. 6 چونكه په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت. |