یاقوو 4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 ئه‌م جه‌نگ و ناكۆكیه كه له‌نێوانتاندایه، له‌كوێوه‌یه؟ ئایا لێره‌وه نییه، له هه‌وه‌سه‌كانتانه‌وه‌یه كه له ئه‌ندامانتاندا ده‌جه‌نگێت؟ 2 هه‌وه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستتان ناكه‌وێت، ده‌كوژن و ئیره‌یی ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ربگرن، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن و نیتانه، چونكه له خودا داوا ناكه‌ن. 3 داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه داوای خراپه ده‌كه‌ن، تاكو له هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن. 4 ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه؟ بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته دوژمنی خودا. 5 یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه؟ 6 به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. 7 بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت. 8 له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان. 9 خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م. 10 له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار خاكسار بن، به‌رزتان ده‌كاته‌وه. 11 برایان، به خراپه باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به خراپه باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به خراپه باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت. 12 ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟ 13 وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک له‌وێ ده‌بین و بازرگانی ده‌كه‌ین و قازانج ده‌كه‌ین”. 14 ئێوه كه نازانن سبه‌ینێ چی ده‌بێت! چونكه ژیانتان چییه؟ هه‌ڵمێكه، ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر نامێنێت. 15 له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن: “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ویستی و ژیاین، ئه‌مه و ئه‌وه ده‌كه‌ین”. 16 به‌ڵام ئێوه شانازی به لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه. 17 بۆیه ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه بكات و نه‌یكات، گوناه ده‌كات. |