Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

یەکەم تیمۆساوس 4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ڕووح به‌ ڕاشكاوی ده‌فه‌رمووێ: له‌ پایانی ڕۆژگار هه‌ندێک له‌ باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، شوێنی ڕووحی چه‌واشه‌ و فێركردنه‌كانی شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ون،

2 له‌ ڕووپامایی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه‌.

3 هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه‌ خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت.

4 چونكه‌ هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه‌،

5 چونكه‌ به‌ وشه‌ی خودا و نوێژه‌وه‌ پارسا ده‌كرێت.

6 ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.

7 ئه‌فسانه‌ی گڵاوی پیره‌ژنانه‌ ڕه‌تبكه‌وه‌. خۆت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر خوداناسی.

8 چونكه‌ وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه‌، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه‌، چونكه‌ به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه‌.

9 ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاسته‌ و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه‌

10 چونكه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌، به‌ تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.

11 به‌م شتانه‌ ڕاسپێره‌ و فێر بكه‌.

12 با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.

13 تاكو دێم بایه‌خ بده‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و فێركردن.

14 ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.

15 له‌ ئه‌مانه‌ چڕببه‌وه‌ و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه‌، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.

16 ئاگاداری خۆت و فێركردنت به‌، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan