یەکەم تیمۆساوس 2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 بۆیه پێش هه‌موو شتێک تكا ده‌كه‌م، نوێژ و نزا و پاڕانه‌وه و سوپاسگوزاریتان بۆ هه‌موو خه‌ڵک بێت، 2 بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده و به هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه. 3 چونكه ئه‌مه چاک و په‌سه‌ندكراوه له‌لای خودای ڕزگاریده‌رمان، 4 ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن. 5 چونكه خودا یه‌كه و یه‌ک نێوانگر له‌نێوان خودا و مرۆڤدایه، ئیشۆعی مه‌سیحی مرۆڤ، 6 ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له كاتی گونجاو بوو. 7 بۆ ئه‌مه من به موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان. 8 جا ده‌مه‌وێ پیاوان له هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه بێ تووڕه‌یی و مشت‌ومڕ. 9 ژنانیش به پۆشاكی شه‌رمه‌وه خۆیان بڕازێننه‌وه، به ڕێز و شیاوی، نه‌ک به ئه‌گریجه و به زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها، 10 به‌ڵكو به كرداری چاک شیاوی ژنێک بێت بانگه‌شه‌ی له‌خوداترسی بكات. 11 ژن با له هێمنی و ئه‌وپه‌ڕی ملكه‌چیدا فێر بێت. 12 به‌ڵام ڕێگا ناده‌م ژن فێركردن بدات و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پیاودا هه‌بێت، به‌ڵكو له هێمنیدا بێت. 13 چونكه یه‌كه‌مجار ئاده‌م شێوه‌ی كێشرا، ئینجا حه‌وا. 14 هه‌روه‌ها ئاده‌م فریو نه‌درا، به‌ڵكو ژن فریو درا و كه‌وته گوناهه‌وه. 15 به‌ڵام به منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له باوه‌ڕ و خۆشویستن و پارسایی و شیاویدا بمێننه‌وه. |