Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

یەکەم کۆرنسۆس 8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 سه‌باره‌ت به‌ قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه‌ هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه‌. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت.

2 ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته‌ بزانێت!

3 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبووێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه‌.

4 جا سه‌باره‌ت به‌ خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له‌ جیهاندا نییه‌ و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ یه‌كێک.

5 چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بووترێت خوداوه‌ند، ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمان بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك زۆر خوداوه‌ند و زۆر په‌روه‌ردگار هه‌یه‌

6 به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه‌: باوک، كه‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه‌: ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ ئه‌وین.

7 به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌مه‌ نازانن. چونكه‌ هه‌ندێكیان تا ئێستا خوویان به‌ بت گرتووه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن وه‌ك بڵێی قوربانیی بته‌، جا ویژدانیان كه‌ لاوازه‌ گڵاو ده‌بێت.

8 به‌ڵام خواردن له‌ خودا نزیكمان ناكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یخۆین كه‌م ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر خواردیشمان زیاد ناكه‌ین.

9 به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته‌ كۆسپ بۆ لاوازه‌كان.

10 چونكه‌ ئه‌ی خاوه‌ن زانیاری، ئه‌گه‌ر یه‌كێك تۆی بینی له‌ په‌رستگای بت ده‌خۆیت، ئایا ویژدانه‌كه‌ی كه‌ لاوازه‌ هاننادرێت تاكو له‌ قوربانی بته‌كان بخوات؟

11 جا به‌هۆی زانینت ئه‌و برایه‌ی لاوازه‌، كه‌ مه‌سیح له‌ پێناوی مرد، له‌ناوده‌چێت.

12 ئاواش گوناه‌ له‌ دژی برایان ده‌كه‌ن و ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن، گوناه‌ له‌ دژی مه‌سیح ده‌كه‌ن.

13 بۆیه‌، ئه‌گه‌ر خۆراك ساتمه‌ به‌ براكه‌م بكات، ئه‌وا تاهه‌تایه‌ گۆشت ناخۆم، نه‌وه‌ك ساتمه‌ به‌ براكه‌م بكه‌م.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Lean sinn:



Sanasan