یەکەم کۆرنسۆس 5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 له‌نێوانتاندا داوێنپیسی ده‌بیسترێت! داوێنپیسییه‌ك كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیشدا نییه: پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی ده‌ژیێت! 2 ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتاندا لابدرێت؟ 3 هه‌رچه‌نده به له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه كه ئه‌مه‌ی كردووه، وه‌ك ئاماده‌بم، 4 به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، ئێوه و ڕووحی من له‌گه‌ڵ هێزی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح كۆده‌بنه‌وه، 5 كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته بدرێته ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت. 6 له‌خۆباییتان باش نییه. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت؟ 7 كه‌واته خۆتان له هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه، تاكو ببنه هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه فه‌تیره‌ن. چونكه مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه سه‌ربڕا. 8 كه‌واته با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه، به‌ڵكو به فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا. 9 له په‌یامه‌كه‌مدا بۆم نووسین تێكه‌ڵی داوێنپیسان مه‌بن، 10 مه‌به‌ستم له داوێنپیس و چڵێس و تاڵانكه‌ر و بتپه‌رستانی ئه‌م جیهانه نییه، ئه‌گینا ناچار ده‌بوون له‌م جیهانه بچنه ده‌ره‌وه! 11 به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه یان چڵێسه یاخود بتپه‌رسته و جنێوده‌ره یان سه‌رخۆشه و تاڵانكه‌ره. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن. 12 چونكه به من چی كه ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه حوكم بده‌م؟ ئێوه نین ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه حوكم ده‌ده‌ن؟ 13 ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه خودا حوكمیان ده‌دات. {خراپه‌كار له ناوتان لابده‌ن}. |