Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 82 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 82
زەبوورێکی ئاساف.

1 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.

2 «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟

3 بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

4 فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

5 «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

6 «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“

7 بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

8 خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
Lean sinn:



Sanasan