Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 64 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 64
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودە.

1 ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە، ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە.

2 لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە، لە کۆمەڵی خراپەکاران.

3 کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە.

4 لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن، لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن.

5 بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن، دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن، دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟»

6 تەگبیر بۆ تاوان دەکەن، دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!» بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە.

7 بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت، لەناکاو برینداریان دەکات.

8 زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان، هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات.

9 هەموو ئادەمیزاد دەترسن، کاری خودا ڕادەگەیەنن و بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی.

10 با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و پەنا ببەنە بەر ئەو، با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
Lean sinn:



Sanasan