Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 47 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 47
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1 ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

2 یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.

3 نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، گەلانی خستە ژێر پێمان.

4 میراتی بۆ هەڵبژاردین، ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە، ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.

5 لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە، یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.

6 گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.

7 خودا پاشای هەموو زەوییە، هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

8 خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات، خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.

9 سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە، چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان، ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
Lean sinn:



Sanasan