زەبوورەکان 130 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 130 گۆرانی گەشتیاران. 1 ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! 2 ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. 3 ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ 4 بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین. 5 چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. 6 گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. 7 ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. 8 هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.