زەبوورەکان 129 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 129 گۆرانی گەشتیاران. 1 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 2 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 3 جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» 4 بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند. 5 با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن. 6 با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 7 ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر. 8 با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!» |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.