زەبوورەکان 128 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 128 گۆرانی گەشتیاران. 1 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. 2 بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. 3 ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. 4 ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. 5 یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و 6 منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل! |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.