زەبوورەکان 124 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 124 گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، 2 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان، 3 ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، 4 ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد، 5 ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.» 6 ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. 7 گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. 8 هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.