زەبوورەکان 122 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 122 گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.» 2 ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. 3 ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو. 4 لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. 5 لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود. 6 داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. 7 با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.» 8 لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. 9 لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.