Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -

زەبوورەکان 121 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 121
گۆرانی گەشتیاران.

1 چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟

2 یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.

3 لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.

4 بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت.

5 یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،

6 نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.

7 یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت.

8 یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
Lean sinn:



Sanasan