زەبوورەکان 120 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 120 گۆرانی گەشتیاران. 1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. 2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 3 چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. 6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 7 من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.