زەبوورەکان 114 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 114 1 کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، 2 یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. 3 دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. 4 چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە. 5 چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ 6 ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟ 7 ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب، 8 ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.