زەبوورەکان 112 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 112 1 هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە. 2 وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن، نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن. 3 سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە. 4 لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە، بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن. 5 چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت. 6 بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە. 7 لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە. 8 دڵی چەسپاوە و ناترسێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت. 9 بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە، بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە. 10 بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت، ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە، ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.