زەبوورەکان 101 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 101 زەبوورێکی داود. 1 گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم، ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم. 2 لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە. کەی دێیت بۆ لام؟ بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم، لەناو ماڵی خۆم. 3 شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم. ڕقم لە کاری یاخیبووانە، قەت بە منەوە نانووسێت. 4 دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت، پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت. 5 ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات، دەمکوتی دەکەم، لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز بەرگە ناگرم. 6 چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم، ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن. 7 ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت، ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت. 8 بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.