Biblia Todo Logo
Online Bible

- Advertisements -




پیلیۆس 4:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له‌ هه‌موو شتێكدا داواكاریتان به‌ نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت.

See the chapter Copy

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.

See the chapter Copy




پیلیۆس 4:6
45 Cross References  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه‌ و ده‌مم ستایشت ڕابگه‌ێنێت.


ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت.


خه‌مه‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر په‌روه‌ردگار، ئه‌و پشتگیریت ده‌كات، هه‌رگیز ناهێڵێت خوداناسان بهه‌ژێن.


هۆ خه‌ڵكینه‌، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه‌ خودا په‌ناگای ئێمه‌یه‌. سیلاه‌.


كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن،


ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ وشه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.


بۆیه‌ خه‌می سبه‌ینێ مه‌خۆن، چونكه‌ سبه‌ینێ خه‌می خۆی ده‌خوات. هه‌ر ڕۆژێک خراپیی خۆی به‌سه‌.


وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ چییه‌، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “مه‌رتا، مه‌رتا، تۆ خه‌م له‌ زۆر شت ده‌خۆیت و په‌شۆكاویت،


به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن.


جا داوا مه‌كه‌ن چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه‌، نیگه‌رانیش مه‌بن.


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.


ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟


ئه‌گه‌ر به‌ كۆیله‌یی بانگكرایت؟ گوێی مه‌ده‌رێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت ئازاد بیت، بیكه‌.


جا ده‌مه‌وێ ئێوه‌ بێ خه‌م بن. ئه‌وه‌ی ژنی نه‌هێناوه‌ بایه‌خ به‌ كاروباری په‌روه‌ردگار ده‌دات، چۆن په‌روه‌ردگار ڕازی بكات.


ئێوه‌ش به‌ نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه‌، تاكو كه‌سانێكی زۆر له‌ پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن.


هه‌موو كاتێ به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،


به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.


هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


په‌یوه‌ست بن به‌ نوێژكردنه‌وه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ بێدار بن.


بۆیه‌ پێش هه‌موو شتێک تكا ده‌كه‌م، نوێژ و نزا و پاڕانه‌وه‌ و سوپاسگوزاریتان بۆ هه‌موو خه‌ڵک بێت،


بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ته‌نیایه‌، هیوای به‌ خودایه‌، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ له‌ نوێژ و پاڕانه‌وه‌.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و، چونكه‌ ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات.


Follow us:

Advertisements


Advertisements